10/07/2026
﴿وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ﴾
~ئەمڕۆ هەنگاوێک تەواو بوو، بەڵام ڕێگای زانست هەر بەردەوامە، خوای گەورە سوپاست ئەكەم بۆ هەموو توفیقێک.
سوپاس بۆ ڕێخراوی Food and Agriculture Organization of the United Nations (FAO) بۆ ئەم دەرفەتە...
ئەم كۆرسە پێك هاتبوو لەو خاڵانەی خوارەوە:
•چۆنیەتی بەکارهێنانی دروستی ئەنتیبایۆتیک لە مانگا، مەڕ، بزن و باڵندە.
•کەی دەبێت ئەنتیبایۆتیک بەکاربهێنرێت و کەی نابێت.
•مەترسی بەکارهێنانی نادروست، وەک دروستبوونی Antimicrobial Resistance (AMR) (بەرگری میکرۆبەکان بەرامبەر دەرمان).
•گرنگی وەرگرتنی ڕاوێژی پزیشکی ڤێتێرنەری پێش دەرماندان.
•ڕێکخستنی دۆز، ماوەی چارەسەری و withdrawal period (ماوەی چاوەڕوانی پێش فرۆشتنی شیر یان گۆشت).
•چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی ئاژەڵەکان بۆ کەمکردنەوەی پێویستی بە ئەنتیبایۆتیک.
#الحمدلله.