Dr akam vet

Call Directions Website Contact the business

Dr akam vet Veterinary doctor🩺 | business man
📍 slemani
🎓 BVM&S
📉 Veterinary info | medical post

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کەیای سەیارە لێداندکتۆر ئاکام ڤێت🐾
28/09/2026

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کەیای سەیارە لێدان
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

26/09/2026

⁨ پشیلەکەم ماوە ماوە وادەکات!
ئەمە چییە؟ بۆ وایە؟؟

ئەم حاڵەتە ناودەبرێت بە پژمینی پێچەوانە، لە پشیلەو سەگدا هەیە! بەهۆی هەندێک خورانی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە یان بەهۆی تۆز و خۆڵ و دوکەڵە هەندێ کات ئەم حاڵەتە دەکات و بە خێرای و بە هێزەوە هەوا هەڵدەمژێت

جیاوازە لە پژمین لە پژمیندا ئاژەڵەکە بە هێزەوە هەوا دەکاتە دەرەوە بەڵام ئەم هەوا هەڵدەمژێت، مەترسیدار نییە و بەئازار نییە بۆ ئاژەڵەکە، بۆ ئەوەیە کە پیسی و خۆڵ و شتی نامۆو بەڵغەم لە قوڕگیا نەهێڵێتەوە

خۆمان کە توشی خورانی قورگمان دەبین، بە هێزەوە کەمێک زەخت لەو شوێنە دەکەین تاکو بێتەوە ناو دەممان و ئەنجا فڕێی دەدەینە دەرەوە! ئەویش بەو شێوەیە!

ڕەنگە مانگی جارێک یان دووجار ڕووبدات!
پشیلەکە ملی درێژ دەکات و هەندێ دەنگی سەیر دەردەکات وادەزانی دەخنکێت! بەڵام ئەم حاڵەتەیەو خنکان نییە

کەی مەترسیدارە؟
ئەوکاتەی کە هۆکارەکان زۆربوون کە وا لە ئاژەڵەکە بکەن! یانی هەفتەی جارێ بۆ دووجار وابکات ئەوە مەترسیدارەو یانی ماڵەکەت گونجاو نییە! خۆڵ و دوکەڵ و هەوای پیسی ماڵەوە وای لێ دەکات و دەبێت ڕێگری لەوە بکەیت.

گەر بەردەوام بێت لێی پیس دەکات و هەوکردن دەستپێدەکات و هەناسە توندی و ڕەبۆ دەستپێدەکات.
‪دکتۆر ئاکام ڤێت🐾‬
⁩

24/09/2026

ماشەڵای لێبێت ئەمنە خێرا چنگ دەدات کەس فریای ناکەوێ!
مار بەوە ناسراوە کە لە چاو تروکاندنێکدا پێوەیداوی! هەست بە خۆت ناکەی ئەو ئیشی خۆی کردووە!
سەرەڕای ئەو هەموو خێراییە! هێشتا بیەوێت بە پشیلەوە بدات فریا ناکەوێت و پشیلە خێراترە و لێی دەدات و چنگی لێ دەوەشێنێت.

ئەگەر چرکە بکەیت بە ٥ بەشەوە! ئەو لە بەشی یەکەم ئیشی خۆی کردووە! واتە زۆر کەمتر لە چرکەیەک! سبحان الله
پشیلە زۆر خێرایە! زۆر خێرا لە چنگدان زۆر خێرایە لە هەڵاتن! زۆر خێرایە لە لێکدانەوەی دەنگەکان.
پشیلە بە کەم مەزانن کائینێکی بێوێنەیە
زانیبووتان ئاوا لە مار خێراترە؟؟!😍
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

گیرانی میز و پیسایی نەکردندکتۆر ئاکام ڤێت🐾
20/09/2026

گیرانی میز و پیسایی نەکردن
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

17/09/2026

بیرمە ٢٠١٨ وەک تۆ پۆلی ١٢م تەواو کرد و دەرەجەم هێنا بەس بەدڵم نەبوو ئیتر ئەونە بێئومێد بووم لام گرنگ نەبوو چۆن زانکۆڵاین پڕ بکەمەوە، دەرەجەم ٩٢.٦ بوو، ئیتر قەلەقی شوێنەکان بووم! پرسیارم کرد و زانیم چۆن زانکۆڵاین پڕ بکەمەوە! بۆیە خۆم پڕم کردەوە😅

بە مەزەندەی مێشکی خۆم وام دانابوو ڤێت ٩٥ کەمتر وەری ناگرێت و خۆم دانابوو بۆ پەرستاری و هەندەسەی مەدەنی! ٥م ڕیزبەندی ڤێت بوو ئەوانی تر لە خوارەوە بوون! واللە بوو بە سوپڕایز و وەرگیرام لە ڤێت! ئەوساڵ کەمترین نمرە وابزانم ٨٧ بوو!

ماڵەوە کەس لەگەڵم نەبوو! هەوڵی ئەهلیم داو شوێنی تر ئیتر قەدەری خوا نەگونجا! ووتم دەی ئەچم بۆ ئەوێ و یەکەم ئەبم ئەچمەوە توبعام! لەگەڵ مندا ٢٠ تەلەبەی تر بە هەمان ئومێدەوە هاتبوونە ڤێت! ساڵ ڕۆی یەکەمیش نەبووم! حەز و خولیام بۆ کۆلێژەکە درووست بوو کەسی باش و دکتۆری بەڕێزم ناسی و پسپۆڕییەکەش کەمتر نییە لە هیچ پسپۆڕییەکی تر و مەجالی ئیشکردنی زۆر زۆرە! بۆیە الحمدللە خۆمم تیا بینیییەوە. بۆیە من بەبێ حەز! بەبێ لێکدانەوە وەکو سوپڕایز چووم و دواتریش بەدڵم بوو! بۆیە تۆش خەمت نەبێ و لەخۆتی قورس مەکە. دۆعا بکە خوا چی باشە ئەوەت بە نسیب بکات
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

15/09/2026

واللە کەستانم ناوێ لاچن، ئەوەی خواردنی پێبێت ئەوەم دەوێ!

پشیلە گەر ئاوا نەبووایە هەموو دونیا خۆشی دەویست! بەڵام خۆ بەدەست خۆی نییە خودا وا خەلقی کردووە

پشیلە کەسایەتی خۆی هەیەو جیاوازە لە ئاژەڵەکانی تر،
پشیلە خۆویستە! بێ منەتە، خۆی لەپێش هەموو کەسێکەوە داناوەو کەسایەتی قورسە! زوو دەستەمۆ نابێت! بەگوێت ناکات! ئەوەی خۆی نەیەوێ نایکات!

ئێستا سەگ بەوەفایەو کەسایەتی هاوڕێیانەیە! بەڵام پشیلە وانییە! قورس و گران و خۆی نەیەوێ شتێ بکات کەس پێی ناکات! ئەمەی ڤیدیۆکەش هەروایە! کەسیان ناوێ و هۆگر نابێ بە کەسیان! بەڵکو کامیان خواردنی پێبێت ئەوەیانم دەوێت😂

سەرەرای ئەو هەموو بێمنەتییە هێشتا خەلک هۆگری خۆی دەکات و خۆشیان دەوێت
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ شینبوونەوەدکتۆر ئاکام ڤێت🐾
14/09/2026

فریاگوزاری سەرەتایی بۆ شینبوونەوە
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

03/09/2026

هیچی کۆمیدی نییە پشیلەی ناو گوێنییەکە نەبێت😂
بۆ زانیاریتان بەندە هێشتا کلینیکی نییە و لە هیچ شوێنێکیش ئێستا کار ناکەم
خوای گەورە خۆی تەمەن بدات و بۆم ئاسان بکات عەیادەش دەکەینەوەو لە خزمەتی خۆتان و ئاژەڵەکانتان دەبم پشت بەخوا
ئێوە ئەزیزن و هەر بمێنن❤️
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

کەیسی شکاویدکتۆر ئاکام ڤێت🐾
31/08/2026

کەیسی شکاوی
دکتۆر ئاکام ڤێت🐾

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr akam vet posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dr akam vet:

Shortcuts

Share