VET LIFE

VET LIFE Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from VET LIFE, Irbil.

سه‌رنج 🤔!ئایا تا ئێستا دیتیوتانه‌ مریشك به‌شی سه‌رروی زمانی ڕه‌شبێت 😬؟
17/11/2024

سه‌رنج 🤔!
ئایا تا ئێستا دیتیوتانه‌ مریشك به‌شی سه‌رروی زمانی ڕه‌شبێت 😬؟

رۆژی جیهانی ئاژەڵانلە 24ی مانگی 3، لە ساڵی 1925 لە ئەلمانیا لەلایەن (Heinich Zimmermann) ئەم یادە پیرۆزکرا و 5 هەزار خەل...
04/10/2023

رۆژی جیهانی ئاژەڵان

لە 24ی مانگی 3، لە ساڵی 1925 لە ئەلمانیا لەلایەن (Heinich Zimmermann) ئەم یادە پیرۆزکرا و 5 هەزار خەلک بەژداریان لەم ئاهەنگە کرد.

پاشان 4ی 10ی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی ئاژەڵان دیاریکراوە. ئاهەنگ گێران و یادکردنەوە و هۆشیاری لەرۆژی جیهانی ئاژەڵاندا بۆ کردەوەیەک بوو کە لە ئێستادا هەستی پێدەکرێت ئەویش داهاتویەکی باشتر بۆ ئاژەڵان دروست بکرێت.

راستە ئێمە ناتوانین ئاژەڵ تێبگەینین کە رۆژەک تایبەت کراوە بەئەوان بەڵام ئێمە دەتوانین بە کردەوەکانمان یارمەتیان بدەین ، دروستکراوێک کە تەنها خودا لێی تێدەگات تکایە مەبنە هۆی ئازاریان گەر بەپارچە خواردنێکی بچوکیش بوو توانیتان یارمەتیان بدەن کەرم تەرخەم مەبن.

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:((ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السماء)).(رواه أبو داود). واتە " بەڕەحم و بەبەزەیی بن بەرامبەر ئەو كەسانەی كە لەسەر زەوی دان (مرۆڤ و ئاژەڵیش دەگرێتەوە) ، ئەو كەسەش كە لەئاسماندایە (خوای پەروەردگار) بەڕەحم و بەبەزەیی دەبێت بەرامبەرتان.❤

حه‌زت به‌ چ ئاژه‌ڵێكه‌ ؟

01/09/2023

🐔🐥🦆🪿🐓🦃🦤🦢🕊️
كاتی كوتان كردنی په‌له‌وه‌ره‌
ئاگادار بن و كه‌م ته‌رخه‌می لێ مه‌كه‌ن
وه‌رز گۆرین ده‌ستی پێ كرد!

‏"Case: Skin form of Theileriosis زەردوویی ئاژەڵ لە ڕێگەی گەنە و ئەسپێ توشی نەخۆشیەکە دەبێت و زیاتر لە وەرزی گەرمادا هەی...
19/07/2023

‏"Case: Skin form of Theileriosis زەردوویی
ئاژەڵ لە ڕێگەی گەنە و ئەسپێ توشی نەخۆشیەکە دەبێت و زیاتر لە وەرزی گەرمادا هەیە زیاتر توشی (مانگا و مەڕ و بزن ) دەبێت و ئەم جۆرەیان جۆرێکی تایبەتی زەردوویی(T.annulata)ە و دەگمەن و بەکەمی ڕودەدات. نیشانەکانی بریتین لە :
*هەڵئاوسانی سیەکان
*هەڵئاوسانی لیمفەگرێکان
*تا
‏*Skin lesion
*هەڵئاوسانی چاو
*کەم خوێنی
✓ئەم جۆری skin lesion بەوە جیادەکرێتەوە لە Lumpy skin disease کە ئەو nodule دروست دەبێ قەبارە بچووکترە بە بەراورد بە Lumpy.

خۆپاراستن و چارەسەر:
*پاککردنەوەی شوێنی ئاژەڵ لە گەنە و ئەسپێ
*فێنککردنەوەی ئاژەڵ لە وەرزی گەرما
*شۆردنی ئاژەڵ بە دەرمانی تایبەت
*وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان لە لایەن پزیشکی ڤێتێرنەری."

ئایه‌ ئاژه‌ڵ له‌ كاتی سه‌ربڕینی ئازاری پێده‌گات؟🤔وه‌ك ئه‌زانین سه‌ربڕین به‌ شێوازی ئیسلام (حلال) هه‌ندێك ڕێكار و ئادابی ...
27/06/2023

ئایه‌ ئاژه‌ڵ له‌ كاتی سه‌ربڕینی ئازاری پێده‌گات؟🤔
وه‌ك ئه‌زانین سه‌ربڕین به‌ شێوازی ئیسلام (حلال) هه‌ندێك ڕێكار و ئادابی هه‌یه‌ من لێره‌دا باسی هه‌ندێكیان ئه‌كه‌م هه‌م وه‌كو لایه‌نی ڕه‌حمه‌ت و هه‌ست به‌ ئازار نه‌كردن وه‌ هه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی باشترین و شیاوترین گۆشتمان هه‌بێت بۆ خواردن :

-سه‌ربڕین به‌ چه‌قۆیه‌كی تیژ و پیشان نه‌دانی چه‌قۆیه‌كه‌ وه‌ له‌ پێش چاوی تیژ نه‌كردرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووربێت له‌ فشاری ده‌روونی .

-كاتێك ئاژه‌ڵه‌كه‌ ئاماده‌ ئه‌كه‌ین بۆ سه‌ر بڕین و ملی درێژ ئه‌كه‌ین ده‌ماره‌كانی خوێن ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ (خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ر و بۆری هه‌وا(قورگ) ) نزیكه‌ده‌بنه‌وه‌ له‌و خاڵه‌ی كه‌وا ئێمه‌ سه‌ربڕینه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌ بۆیه‌ كاتێك به‌ چه‌قۆیه‌كی تیژ و به‌ یه‌ك جار سه‌ری ئه‌بڕین له‌ كه‌م ترین ماوه‌دا چه‌قۆكه‌ ئه‌گات به‌ ده‌ماره‌كانی خوێن و بۆڕی هه‌وا بۆیه‌ هۆش و ئاگایی له‌ ده‌سته‌دات وه‌ به‌ پێی زۆرێك له‌ توێژینه‌وه‌كان كه‌مترین ئازاری پێ ئه‌گات به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی خوێن به‌ مێشك ناگات و مێشك تووشی كه‌می ئۆكسجین‌ ده‌بێت بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ بێ هۆش ده‌بێت و ئاگای له‌ خۆی نامێنێ .

ئه‌ی هۆكاری ئه‌و هه‌موو جوڵه‌یه‌ چیه‌ پاش سه‌ربڕین ئه‌گه‌ر ئازاری پێ ناگات و بێ هۆش ده‌بێت 🤔؟

هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ پاش سه‌ربڕیندا جووڵه‌ی زۆر ده‌كات و هه‌ڵئه‌په‌ڕێت خۆی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌ !

چونكه‌ له‌ سه‌ربڕین به‌ شێوازی ئیسلام (حلال) به‌ یه‌ك جار سه‌ری له‌ لاشه‌ جیاناكرێته‌وه‌ بۆیه‌ دڕكه‌ په‌تك كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ به‌شی پشته‌وه‌ی ملی ئاژه‌ڵه‌كه‌ . وه‌ لاشه‌ و مێشكی ئاژه‌ڵه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌به‌ستێته‌وه‌ ئیعاز و فرمان له‌ مێشكه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت بۆ دڵی ئه‌نێرێت كه‌وا خوێن و ئۆكسجین له‌ مێشكدا كه‌م بۆته‌وه‌ بۆیه‌ ئیعاز به‌ له‌ش و دڵ ده‌كات كه‌ خوێن بۆ مێشك بنێرن و دڵ یش به‌ هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ خوێن له‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و جه‌سته‌وه‌ پاڵ ئه‌نێت بۆ مێشك به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌كانیش بڕدراون خوێن ناگات به‌ مێشك و له‌ ملی بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌تاڵ ئه‌بێت .
به‌مه‌ش له‌شی ئاژه‌ڵه‌كه‌ كه‌مترین بڕی خوێنی تێدا ئه‌مێنێت و گۆشتێكی زۆر ته‌ندروست مان ده‌ست ئه‌كه‌وێت چونكه‌ خوێن كه‌ هۆكار و مه‌ڵبه‌ندێكی زۆر باشه‌ بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریاو میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان له‌ له‌شدا نامێنێت و به‌مه‌ش زۆر دره‌نگتر بۆگه‌ن ئه‌كات به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی تری سه‌ربرین یا كوشتنی ئاژه‌ڵ كه‌ گۆشته‌كه‌ زۆر زوو بۆگه‌ن ئه‌كات و ئه‌بێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكیش بۆ گه‌شه‌ی زۆر جۆری به‌كتریاو میكرۆب و ڤایرۆس.

سوپاس بۆ نیعمه‌تی ئیسلام 🤍
الحمد لله على نعمة الاسلام🤍

ئاماده‌كردنی
ی.پزیشكی ڤێتێرنه‌ری
بڕیار علی

جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌ر له‌ خۆشیدابن گه‌ردنمان ئازاد بكه‌ن 🕌🕋🕌

ئه‌كتیڤی په‌یج وێرانه‌ هاوكاریمان بكه‌ن به‌ كۆمێنت و شه‌یر كردنی بابه‌ته‌كه‌ بۆ
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین❗️❤️

به‌ كۆمێنته‌كانتان هاوكارمان بن ❤️
ڕا و بۆچوون و پرسیاره‌كانتان له‌ كۆمێنت بۆمان بنووسن ❤️

✳️ تای خوێنبه‌ربوون (Hemorrhagic Fever)نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی مرۆژه‌ڵیه‌ واته‌ [ zoonoses diseases ] له‌ نێوان مرۆڤ و ئاژه‌...
15/06/2023

✳️ تای خوێنبه‌ربوون (Hemorrhagic Fever)

نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی مرۆژه‌ڵیه‌ واته‌ [ zoonoses diseases ] له‌ نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه وه‌ جۆری ڤایرۆسه‌كه‌ی ( RNA - Hemorrhagic virus)ه‌.

🔰 بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی ١٩٧٩ له‌ عێراق ده‌ستنیشانكراوه‌.

🔰 وه‌ كۆتا جار كه‌ له‌ كوردستاندا نه‌خۆشیه‌كه‌ تۆماركرا چوار ساڵ پێش ئێستا بوو واته‌ ساڵی ٢٠١٨ له‌ ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران كه‌ شوان كارێك بوو .

⚠️ به‌داخه‌وه‌ ڕێژه‌ی مردن له‌ مرۆڤ دا به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ به‌رزه‌ و له‌ نێوانی ٤٠% بۆ ٤٥% دایه‌ .

⚠️ وه‌ به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا كوتان (vaccine) بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌رده‌ست نیه‌.

⚠️ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی كلینیكی له‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ نابیندرێ و به‌ڵكو وه‌ك هه‌ڵگر و گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كارده‌كات وه‌ مردنیش له‌ ئاژه‌ڵی تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ نیه‌ .

♻️ چۆن و به‌ چ ڕێگایه‌ك ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ :

ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌گوازێته‌وه‌ له‌ ئاژه‌ڵی تووشبوو بۆ مرۆڤ وه‌ هه‌روه‌ها له‌ مرۆڤی تووشبووش ئه‌گوازێته‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی ساغ له‌ ڕێگای

-گه‌نه :‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێكی سوڕی ژیانی له‌ گه‌نه‌دا به‌سه‌رده‌بات TICK-BORNE VIRUS
-مێش و مه‌گه‌ز و ئه‌سپێ و زینده‌وه‌ره‌ قرتێنه‌ره‌كان
-خوێن
-لیك
-گۆشت
-ده‌ردراوه‌كانی تری ئاژه‌ڵ

+ وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ هه‌وادا ناگوازێته‌وه‌ .

🚸 نیشانه‌كانی له‌ مرۆڤدا :
-به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی (تا).
-ئازاری سك و سه‌ر و گه‌دده‌ و ئه‌ژنۆكان .
-ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌ (ته‌شه‌نوج).
-سكچوون و ڕشانه‌وه‌ .
-خوێن به‌ربوون و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور و شین له‌سه‌ر جه‌سته‌ .
-خوێن له‌ لووت هاتن .

✅ خۆپاراستن و كۆنتڕۆلكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ ڕێگای
-شوشتن و ڕشاندن و ده‌رزی كردنی ئاژه‌ڵه‌كان به‌ ده‌رمانی دژه‌ مشه‌خۆره‌ ده‌ره‌كیه‌كان به‌ تایبه‌ت گه‌نه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و چه‌ند جارێك له‌ وه‌رزه‌ گه‌رمه‌كاندا .
-ڕشاندنی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان به‌ ده‌رمانی دژه‌ مشه‌خۆره‌ ده‌ره‌كییه‌كان .
-ڕشاندنی قاعه‌ و حه‌سار شوێنی مانه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان.

+به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناوبردنی مێروو و مێش و مه‌گه‌ز وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌نه‌ و قه‌ڵاچۆكردنیان .

ئاماده‌كردنی
ی.پزیشكی ڤێتێرنه‌ری
بڕیار علی

ئه‌كتیڤی په‌یج دابه‌زیووه‌ گه‌وره‌یه‌ نوێنن هاوكارمان بن 🌹❤️

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when VET LIFE posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share